29/06/2019

وەزارەتی كارەبا بڕ و كاتژمێری پێدانی كارەبای هەرێمی راگەیاند

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،” ماوەیەكە لە ڕێگەی هەندێك كەناڵی ڕاگەیاندن و كەسانی نا بەرپرسەوە دەنگۆی خراپی دابەشكردنی بەشە كارەبای پارێزگاكانی كوردستان بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە وەزارەتی كارەبا بەپێویستی دەزانێت نادروستی ئەم هەواڵانە ڕەتبكاتەوە.

دەشڵێت: “ڕاستیەكان بەداتا و ژمارە بۆ هاونیشتمانیان بڵاودەكەینەوە، بەتایبەتی كە وەزارەتی كارەبا بەشێوەیەكی پیشەییانە و بەوپەڕی دادپەروەرییەوە توانیوێتی بەشە كارەبای پارێزگاكانی كوردستان دابەش بكات”.

ڕاشیگەیاندووە، دیاریكردنی هەموو ئەم ڕێژە و داتایانەش لە ِرێگەی دیراسەت و پێشنیاری تیمێكی ڕاوێژكاریی و شارەزا بووە لەوەزارەتی كارەبا بە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگاكانی كوردستان و هەموو ئەم كارانەش بەداتا و ژمارە لەبەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ناوەندی هەرێم سەلمێندراوە.

لە كۆتایی ئەم مانگەدا بەمشێوەیەی خوارەوە كارەبا بەسەر پارێزگاكانی كوردستاندا دابەشكراوە:

– پارێزگای هەولێر 1129 مێگاوات لەكاتێكدا خواست لەسەر كارەبا 1800 مێگاوات بووە.
– پارێزگای سلێمانی 753 مێگاوات و گەرمیان 138 و چەمچەماڵ 50 مێگاوات و كارگەكانی سلێمانی 200 مێگاوات كارەبا، واتە كۆی گشتی ئەو كارەبایەی دراوە بە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە ( 1141) مێگاوات، لەكاتێكدا خواست لەسەر كارەبا 1200 مێگاوات بووە و لەگەرمیان 160 مێگاوات بووە.

– پارێزگای دهۆك 559 مێگاوات، خواست لەسەر كارەبا 900 مێگاوات بووە.

جەختیشی كردۆتەوە، سەركەوتوویی ئەم بەرنامەیەش لەكاتی جێبەجێكردن و وەرگرتنی داتا و ژمارەكان دەردەكەوێت بەوەی لەم مانگەدا بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ناوەندی هەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە كارەبای نیشتمانی دراوە بە هاووڵاتیان:
1- پارێزگای سلێمانی بەتێكڕا 19.46 كاتژمێر ( گەرمیان 21 كاتژمێر).
2- پارێزگای هەولێر بەتێكڕا 18 كاتژمێر.
3- پارێزگای دهۆك 14 كاتژمێر.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…