10/08/2019

لەروژانی جەژندا پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت

برادۆست میدیا

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژانی جەژن ‏دەتوانن ۱٨ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بدەنە هاولاتیان.‏

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی ‏كوردستان رایگەیاندووە:” بەهۆی نەبوونی ‏دەوامی فەرمانگە حكومییەكان و كۆمپانیا و بەشێك لەبازاڕەكان ‏لە رۆژانی جەژنی قورباندا گوشار لەسەر وێستگەكانی كارەبا ‏كەمدەبێتەوە و ئێمەش دەتوانین لە رۆژانی ئاسایی زیاتر كارەبا ‏دابین بكەین.” وەك ڕووداو بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت: “لە رۆژانی جەژندا ‏دەتوانین نزیكەی ۱٨ كاتژمێر كارەبا دابین بكەین، ئەوەش نزیكەی دوو ‏كاتژمێری زیاترە لە رۆژانی ئاسایی.”

بۆ ئەوەی وەزارەتی كارەبا ۲٤ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابین بكات ‏پێویستی بە ٤۷۰۰ مێگاوات كارەبا هەیە، بەڵام وێستگەكانی ‏كارەبا ۳۲٥۰ مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن. ‏

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…