22/07/2019

ژنێك به‌هۆی ته‌زوی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا

برادۆست میدیا ـ راپەرین

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئێوارەی دوێنێ ته‌رمی ئافره‌تێك به‌ناوی ( ف . ع . م ) له‌دایكبوی ساڵی ۱۹۹۳، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتوی ناحیه‌ی ژاراوه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “به‌وته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ویستویانه‌ ژوره‌كانی ماڵه‌وه‌ بۆیاخ بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی ئامێری به‌فرگره‌كه‌ی پاككردوەته‌وه‌ ویستویه‌تی هه‌ندێک شت بخاته‌وه‌ ناو سه‌لاجه‌كه‌ و دواتر كاره‌با گرتویه‌تی و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌”.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دەشڵێت، پاش توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…