23/01/2020

ڕێگای حاجی ئۆمەران داخرا

زەید زبیر سورچی

برادۆست میدیا

بەهۆی بەفرێکی زۆر ڕێگای نێوان حاجی ئۆمەران – پیرانشار داخرا، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات ڕوو لە دەروازەکە نەکەن مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەران راگەیاند: ” بەفرێکی زۆر باریوە و لە دیوی ئێران رێگاکە پاكنەكراوەتەوە، بە هۆیەشەوە و ئێستا گەشتیار و بازرگانان ناتوانن ھاتووچۆ بكەن”.

باتێلی ئەوەشی گوت : بەهیچ شێوەیەك هاتوچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ناکرێ “داوا لە گەشتیار و بازرگانانی ھەرێمی كوردستان دەكەین روو لەو دەروازەیە نەکەن شایانی باسە ئەوەشی گوت: “لە دیوی ھەرێمی كوردستان هاتوچۆ هەیە و رێگاكە پاككراوەتەوە، بەڵام لە دیوی ئێران، ڕێگاکە پاک نەکراوتەوە و تا ئێران رێگاكە پاك نەكاتەوە ناتوانرێت ھاتووچۆ بكرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…