01/02/2020

ڕێوڕه‌سمى ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

برادۆست میدیا ـ هەولێر

به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و جێگری سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی حکومی و حزبی، ڕێوڕه‌سمى 16 ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوبات له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ی شوباتی 2020،  به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە وەزیران و پەرلەمانتاران و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفاکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، ڕێوڕه‌سمى 16مین ساڵیادی شەهیدانی 1ی شوباتی له‌ پاركى شەهید (سامى عه‌بدولڕه‌حمان) سازکرا.

لە ڕێزڕەسمەکەدا هەریەک لە مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پارێزگاری هەولێر و وەزیر و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا.

لە كارەساتی یەكی شوباتی ساڵی 2004دا لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا لەناو بارەگای لقی 2ى پارتیی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی‌ 3ى یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ھەولێر 101 سەركردە و كادیری ھەردوو حزب و دەیان پێشمەرگە و خەڵكی‌ سڤیل شەهید بوون، و ژمارەیەكی زۆریشان بریندار بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…