10/07/2019

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

برادۆست  میدیا ـ هەولێر

دوێنێ سێشەممە ٩/٧/٢٠١٩ لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له‌ به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلاميى ئێران ناوچە سنووريیەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ مايه‌ى نيگه‌رانى و ناڕه‌زاييى ئێمه‌يه‌.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ سه‌لماندوويه‌تى له‌ ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگيرييه و ڕێز له‌ هاوسنوورى و دراوسێيه‌تى ده‌گرێت‌، هه‌رگيز ‌ڕێگە نادات و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلاميى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانيشتووان.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
10/7/2019

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…