26/09/2019

ڕانیە؛ ژن و پیاوێک لەسەر دزیکردن دەستگیرکران

برادۆست میدیا

لەشاری رانیە، ژن و پیاوێک لەسەر دزیکردن لە ماڵان دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردوەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە کە دزیان لێکراوە لە ماڵەکانیان،، لە ئەنجامی گەڕان و  بەدواداچوونەکانیاندا لەم هەفتەیەدا ژن و مێردێکیان دەستگیر کرد کە هەستاون بە دزیکردن لەو ماڵانەدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای لێکۆڵینەوه لەگەڵیاندا لە بەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان بەوەناوە کە بڕی (۳٥۰۰۰۰)هەزار دیناریان لە ماڵی دراوسێیەکیان دزیووە. لە کاتێکدا هەوڵیانداوە تێکەڵاوی لەگەڵ ماڵە دراوسێکانیان دروست بکەن و شارەزایی ناو ماڵەکانیان ببن و بەشەو بە نهێنی بچنە ماڵیان و دزیان لێبکەن.

رونیشیکردوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەرکەوت کە ئەو ژن و پیاوە سێ ساڵ بەر لەئێستا دزیان لە ماڵێکی دراوسێیان کردبوو لە شاری ڕانیە که بڕی ( ۱۰ ) مساقاڵ زێڕ و (۷۰۰،۰۰۰) هەزار دیناریان دزی بوو.

لە ئێستادا تۆمەتباران  کە تەمەنیان لەسەروی ۱۸ ساڵە دانیشتوی شاری ڕانیەن بەپێی مادەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…