01/02/2020

سێ هاوڵاتی چینی ڕێگەیان پێنەدرا بێنە هەرێمی کوردستان

برادۆست میدیا ـ هەولێر

بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە ۱ی شوباتی ۲۰۲۰ سێ هاووڵاتی چینی رێگەیان پێ نەدرا بێنە نێو هەرێمی کوردستان و گەڕێندراونەتەوە.

رزگار فەرزەندە ئەفەندی، بەرپرسی هۆبەی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاشکرای کرد، “ئەو سێ هاووڵاتیە کە لە دوبەی هاتبوون بۆ هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەوە گەڕێندرانەوە بۆ شوێنی خۆیان.

ئەفەندی ئاماژەی بەوەشدا هەر ئەمرۆ شەممە هاووڵاتییەکی دیکەی بیان دەگەڕێندرێتەووە بۆ ئەو شوێنەی لێیهاتوە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بۆ فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر ناردوە تێیدا ڕایگەیاندوە ئەو هاوڵاتیانەی لە ۱٤ی ۱ی ۲۰۲۰ سەردانی چینیان کردوە هاتنەژوورەوە لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لێ قەدەغە دەکرێت

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…