10/02/2020

وەزارەتی پەروەدە بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

برادۆست میدیا
ئه‌مڕۆ دووشەممە 10 ى 2 ى 2020، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا كاتى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كان دوابخات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست “برادۆست میدیا” كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زموونه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “بڕیاردرا به‌ دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی ساڵی خوێندنی (2019 – 2020) بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سێیه‌م (بابه‌تی بیركاری) زانستی و وێژه‌یی وه‌ بابه‌ته‌كانی قۆناغی پیشه‌یی له‌ رێكه‌وتی 15 ى 2 ى 2020، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ كاتژمێر 1 دوای نیوه‌ڕۆ به‌ هه‌مان زنجیره‌ی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه‌”.

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “بڕیاره‌كه‌ به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وای چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دراوه‌، كه‌ ئاسته‌نگی بۆ هاتوچۆى خوێندكاران له‌ رێگای نێوان شاره‌كان دروستكردووه‌

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

سەرۆکی حکومەت بڕێکی زۆر پارەی بۆ دهۆک تەرخانکرد

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک ت…