12/01/2020

پەرلەمانی کوردستان بەزۆرینەی دەنگ دوو پڕۆژە یاسای پەسند کرد

برادۆست میدیا

پەرلەمانی کوردستان هەردوو پڕۆژەی یاسای مادە هۆشبەرەکان و رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمانی پەسەندکرد، نیو کاتژمێریش کاتی دا بە فراکسیۆنەکان بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 88 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای مادە هۆشبەرەکان پەسەندکراوە و پڕۆژە یاسای رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمانیش بە دەنگی 73 پەرلەمانتار پەسەندکراوە.

وابڕیارە دوای پشوویەکی کورت، پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی کۆبێتەوە.

 

زانیاری زیاتر……

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…