29/10/2019

پۆلیس لەسەر دەستگیركردنی بانگەشەكەرانی بایكۆتی كاڵای توركی روونكردنەوە دەدات

برادۆست میدیا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە بانگەشەكارانی بایكۆتی كاڵای توركی دەستگیركرابن.

 سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەلێداونێكی تایبەتدا بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) رایگەیاندوە،” سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتدەكاتەوە كە چەند ئەندامێك و چالاكەوانێكی ئەو تیمانەی بانگەشەی بایكۆتی كاڵای توركی دەكەن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە دەستگیركربن”.

وتیشی، هیچ كەسێك بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیرناكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەڵمەتی بایکۆتکردنی بەرهەم و کاڵاکانی وڵاتی تورکیا لەلایەن هاوڵاتیانی کوردەوە لەدژی لەشکرکێشی ئەنقەرە بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێكرد و هەڵمەتەكەش بەرەو فراوانتر دەچێت.

ژیان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…