23/11/2019

پۆلیسی هەولێر هۆكاری گیانلەدەستدانی مامۆستا ئاینییەكە ئاشكرادەكات

برادۆست میدیا

پۆلیسی هەولێر سەبارەت بە گیانلەدەستدانی مامۆستایەکی ئایینی ڕوونکردنەوە دەدات دەڵێت” بە گوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی هیچ شوێنەوارێکی لێدان و گوللە یان هەر هۆکارێکی دیکە بەسەر جەستەی ئەو کەسەوە دیار نەبووە”.

لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (برادۆست میدیا) كەوتووە، پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە” دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەکانی زانیاری لە بوونی تەرمێک لە شوقەکەیان کاتژمێر (١١:٣٠)بەیانی رێککەوتی٢٠١٩/١١/٢١ دەستبەجێ تیمی لێکۆلینەوەی بنکەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەڵگە و تاوان گەیشتنە شوێنی رووداو دواتر تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کرا”.

دەشڵێت” دوای پشکنین و توێکاریکردنی تەرمەکە دەرکەوت کە تەرمەکە کەسێکە بەناوی (یوسف احمد محمد) لەدایکبووی ١٩٧٨خەڵکی کەرکووک”.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیدەکاتەوە کە “بە گوێرەی راپۆرتی پزیشکی دادی دەردەکەوێت کە ھیچ شوێنەوارێکی گوللە و لێدان یان ھەر ھۆکارێکی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەکەشی تەنیا کەوتنە خوارەوە له شوێنێکی بەرزەوە بووە”.

پۆلیسی هەولێر جەختدەکاتەوە” کە پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێکی لێکۆلینەوەکان روونکردنەوە دەخەنە ڕوو”.

یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی بوو لە گەڕەکی تەپەی شاری کەرکووك، هاوکات مامۆستای زانکۆی کەرکووک و دواناوەندی حەمرین بووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…