30/07/2019

سەرۆکی په‌رله‌مانی كوردستان داوای کۆبونەوەی نائاسایی دەکات

برادۆست میدیا ـ هەولێر

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنی ژماره‌ (۲)ی نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر ۱۱ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌.

د.رێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لە نوسراوێکدا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات و رایگەیاندوە، “بە پشت به‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ى یه‌كه‌م له‌ مادده‌ى 8ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (2)ى نائاسایى، ســـاڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەکە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2019/8/1 بەڕێوەدەچێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…