16/01/2020

دەستەی گەشت و گوزار؛ پلان و ستراتیژی خۆی بۆ ساڵی 2020 خستە ڕوو

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱٦ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۰، بەئامادەبوونی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندی هەولێر و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری تەواوی شارەکانی کوردستان و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرانی شارەوانییەکان و مامۆستایانی زانکۆ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان لە هۆڵی دەستە بەرنامە و پلانی کار و ستراتیژی خۆی بۆ ساڵی ۲۰۲۰ خستە ڕوو.

لەسەرەتادا سەرۆکی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان باسی لە پلان و بەرنامەی کار و ستراتیژی داهاتووی دەستەی ناوبراو کرد و ئاماژەی بە بەرنامەی کاری دەستەکەیانی بۆ ساڵی ۲۰۲۰ دا، پاشان بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی دەستەی ناوبرا، ئامانجی کار و پلان و ستراتیژی داهاتووی دەستەکەیان بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…