11/09/2019

پشدەر؛ بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

برادۆست میدیا ـ رانیە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر، لە روداوێکی هاتوچۆدا هاوڵاتیەک کیانی لەدەستدا کە باوکی ۱٥ منداڵە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیاند،” کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( ع . ع . ع ) لەدایک بووی 1950 دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا.

پۆلیس دەشڵێت: ناوبراو باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی ڕووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیر کراوە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…