19/05/2019

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر؛ هۆکارەکانی دواکەوتنی پاسپۆرت ئاشکرا دەکات

زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ماوەی دوو مانگە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێڕاق دوادەکەوێت، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێریش دەڵـێت: کێشەکە لە نێوان بەغدا و ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییەیە کە کاغەزەکان چاپ دەکات.

عەمید دیدار، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی هەولێر، ڕاگەیاند: له بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لە یەك هەفتەدا ۱۰۰۰ تا ۱٥۰۰ پاسپۆرت دەردەهێندرێت ، نزیکەی ۱۰ هەزار مامەڵە لە هاووڵاتیان وەردەگرین ،نزیکەی ۲۰ هەزار پاسپۆرتیشمان لە چاپە و نەگەڕاوەنەتەوە.

عەمید دیدار ئاماژەی بە هۆکاری درەنگ گەڕانەوەی پاسپۆرت کرد و گوتی: ئەو کارگەی کاغەزەکانی چاپ دەکرد پێشتر لە ئەڵمانیابوو بەخێرایی دەهاتەوە، بەڵام دوایی تەواو بونی گرێبەستیان بەغدا کارگەکەی کڕیوەتەوە هەر ئەوەش وایکردووە دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت دوابکەوێت.

لە بەڕێوەبەرایەی پاسپۆرتی هەولێر بەشی VIP هەیە کە بە بڕی ۲۰۰ هەزار دینار لە هاوڵاتیەک وەردەگیرێ بۆ ئەوەی بەڕۆژێک مامەڵەکەی بۆ تەواو بکرێ عەمید دیدار، ئەوەشی گوت هەر بەهۆی کێشەی بەغدا و کۆمپانیاکە مامەڵەی خێراش کە vip ناسراوە بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ دوادەکەوێت.

بەپێی ئەو ئامارەی لە دەست بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێرە، هەفتانە جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چاپخانەکەی عێڕاق نزیکەی ۳۰ هەزار پاسپۆرت چاپ دەکات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…