26/11/2019

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە کونسڵگەری یونان کرد

برادۆست میدیا

ئەمڕۆ 2019.11.26 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەئامادەبوونی جێگری پارێزگار لە دیوانی پارێزگا پێشوازیکرد لە (ئیفسیمیۆس کۆستۆپولۆس) کونسڵگەری یونان لە هەولێر.

لە دیدارەکەدا کونسڵگەری یونان لەهەولێر تیشکی خستە سەر گرنگیدانی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی کردن لەگەڵ پارێزگای هەولێر لە نۆژەنکردنەوە و هەڵکۆڵین و چاککردنەوەی شوێنەوارەکانی هەولێر بەتایبەتی قەڵاکەی. هەروەها ئامادەیی خۆیانی نیشاندا بۆ هەر پاڵپشتیەک لەبوارەکانی پیشەسازی و تەندروستی و کشتوکاڵ.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتی و هەوڵێکی پارێزگای خستە ڕوو بۆ کونسڵگەری یونان لە هەولێر و باسی لە پلانی پارێزگا بۆ پرۆژەکانی ئاو و کارەبا و کشتوکاڵ و پیشەسازی و تەندروستی کرد و تەئکیدی لەسەر ئەوەشکردەوە کە وڵاتی یۆنان دەتوانێ هاوکارێکی باشی هەرێمی کوردستان بێت بە تایبەتی لە بوارەی گەشت و گوزاردا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…