20/01/2020

پارێزگاری هەولێر سەردانی کونسلخانەی ئوردنی کرد

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ 2020.1.20 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەیاوەری هێمن قادر و تاهیر عەبدوڵا جێگرانی پارێزگار، سەردانی کونسلخانەی ئوردنی لەشاری هەولێر کرد و لەلایەن (هەیسم ساڵح ئەلفول) کونسلی گشتی وڵاتی ئوردن و هاوکارانی بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

سەرەتا کونسڵی گشتی ئوردن دوای بەگەرمی بەخێرهاتنی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری ڕایگەیاند، بەناوی خۆم و هاوکارانم لە کونسڵخانەی ئوردن زۆر خۆشحاڵ و سەرفرازین بە سەردانتان، ئەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە کە سەردانتانکردین، ئێوەی بەدرێژایی مێژوو برای ئێمە بوونە و هەمیشە لەپەیوەندییەکی باشدابووینە لەگەڵ یەکتر، هەروەها وتی، من سێ ساڵە وەک کونسڵی گشتی شانشینی ئوردن لەهەولێر کاردەم هیچ کات هەستم بەوە نەکردووە کە لە وڵاتی دووەمی خۆمم، هەمیشە هەولێر بۆ من و تەواوی ئوردنییەکان ماڵی خۆمان بووە، دووبارە بەخێربێن و زۆر سوپاس بۆ هاتنتان.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای سوپاسی بۆ کونسڵی گشتی وڵاتی ئوردن، هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیان بۆ خواستن و ئاماژەی بەوەدا ئێوە لەماڵی خۆتانن، وەک پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکن لەگەڵتان و ئەوەش بەئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.

پاشان باس لە پەیوەندییەکانی هەردولاکرا و تیشک خرایە سەر بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی و لەلایەن هەردولاشەوە تەئکید لەسەر پەرەپێدانی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کرایەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…