23/03/2020

وەزیری ناوخۆ سەرجەم هێزەكانی خستە ئامادەباشیەوە

کوردستان

وەزیری ناوخۆ سەرجەم هێزەكانی سەر بەوەزارەتەكەی خستە ئامادە باشیەوە بۆ ئەوەی هاوكاری ئەو هێە ئەمنیانە بكەن كە لە ئێستادا لە ئەركردان لە شارەكان و ناوەندەكانی رووبەڕبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا. 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی هاوكاری هێزەكانی تری وەزارەتی ناوخۆ بكەن لە قەدەغەكردنی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان.

وەزیر ناوخۆ بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارەكانی دەركردووە و تیایدا دەڵێت: گشت هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئەفسەر و كارمەندانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەت و بەڕێوبەرایەتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی گشتی ناوخۆ، بەڕێوبەرایەتییەكانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی پۆلیس، بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كارەبای هەرێم، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ/ یەك و دوو، دەستەی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆلیژی پۆلیسی هەولێر و سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندنی پارێزگای سلێمانی، سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پۆلیس، دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوانەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ وەك لە فەرمانەكەدا هاتووە “بە مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو هێزانەی كە ئەركی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوە.” دەخرێنە ئامادە باشیەوە.

وەزیری ناوخۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە: بەڕێوبەری ئەو فەرمانگانە لە فەرمانەكەدا ناویان هاتووە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان هەماهەنگی دەكەن لەگەڵ بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ دابەشكردنی ئەركەكانیان و لە لایەن خودی ئەو بەڕێوبەرانە سەرپەرشتی دەكرێن، بە پێی رێنماییەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…