29/10/2019

وەزارەتی کارەبا بڕیارێکی نوێی دەرکرد

برادۆست میدیا ـ هەولێر

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودا هەر کۆمپانیایەک ئەگەر لە دوو پڕۆژەدا پابەندی وردەکاری گرێبەستەکان نەبوبێت، پڕۆژەی سێیەم و پڕۆژەکانی دیکەی پێنادرێت، ئەوەش لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیدایە.

لە نوێترین فەرماندا کە واژۆی کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای لەسەرە و ئەمڕۆ سێشەممە دەرچوە، ئاماژە بەوەکراوە، “هەر کۆمپانیایەک لە دوو پڕۆژە زیاتری پێ سپێردرا (احالە) بێت چ لەسەر بودجەی تایبەت یا پلانی وەزارەت یاخود بودجەی نەوت بێت (جگە پرۆژەکانی بودجەی داهات) و کاری خۆی بەپێی گرێبەست ئەنجام نەدابێت، ئەوا پڕۆژەی سێیەمی پێنادرێت تاوەکو بەلای کەمەوە یەکێک لەو دوو پرۆژانە تەواو نەکات”.

باس لەوەشکراوە، “ئەم بڕیارەش لە قازانجی خەڵک و جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندایە ئەوە وێڕای ئەوەی وەکو هاندان و پاڵپشتیەکیشە بۆ ئەو کۆمپانیانەی کارەکانیان لەکاتی خۆیداو بەپێی گرێبەست جێبەجێ دەکەن”.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتوە، “بەپێچەوانەوە هەر کۆمپانیایەک کارەکەی خۆی بەپێی گرێبەست ئەنجام نەدابێت، جگە لە لێپرسینەوە لەگەڵیدا کاری دیکەشی پێ نادرێت”.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە کاتی پێدانی پڕۆژە حکومییەکاندا دەرخستەی پڕۆژەکان بە تەواوی وردەکارییەوە دەدرێتە کۆمپانیاکان و پێویستە پێوەی پابەندبن، بەڵام لە ماوەی رابردودا بەشێک لە پڕۆژەکان لە ئاستی کوالیتی داواکراودا نەبوە و سزای لایەنی کەمتەرخەم نەدراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…