20/02/2020

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی لەبارەی پارەی كارەبا دەركرد

برادۆست میدیا

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەشێك لە داهاتی كارەبا بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەكانی كارەبا لە سەرجەم شارو شارۆچكەكان دەسەڵاتەكەی بدرێتەوە بەخۆیان. 

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم، لەبڕیارێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە دەریكردووە، دەسەڵاتی تەمویلكردنی رێژەی لە 8%ی لەداهاتی كارەبای بۆ ژمێریاری رەوان (حساب الجاری) داوە، بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكان و لەرێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان.

بەگوێرەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی كارەبا ئەو ڕێژەیە لە داهاتی كارەبا بە مەبەستی كەمكردنەوەی رۆتیناتی فەرمانگەكان بووە و ئاسانكاری بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەو بڕیارە داوی ئەوە هات كە پێشتر لە پارەی داهاتی فەرمانگەكان هیچ بەڕێوەبەرایەتیەك بۆی نەبوو پارە خەرج بكات بەڵام لەمەودوا بە بڕی 8%ی داهاتەكەیان لەلایەن خۆیانەوە دەتواندرێت خەرج بكرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…