02/11/2019

رواندز: بە چەکی دەمانجە دوو کەس کوژران

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا ـ سۆران

پـێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ، لە ھاوینەھەواری بێخال سنوری قەزای رواندز دوو ھاوڵاتی کوژراون ،پۆلیسی سۆران دەلێت،رووداوەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتیەوە بووە.

شەماڵ دیواڵی ،گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، بە برادۆست میدیا راگەیاند:”ئەمڕۆ شەممە ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێک لە ھاوینەھەواری بێخال ،بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتی دوو ھاوڵاتی بەناوەکانی (ب.ع.ح )تەمەنی ١٩٨٢ پیشەی پێشمەرگەیە ئەوەی تریش بەناوی (ک.م.ح) تەمەنی ١٩٨٢ پیشەی پۆلیسە، لەسەر ڕێگای ھاوینەھەواری بێخال بەشەر ھاتوون بە چەکی دەمانجە ھەردووکیان بریندار بوون ،دوای گەیشتنی پۆلیس و ئاسایش بۆ شوێنی رووداو رەوانەی نەخۆشخانە کران .

گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی، لە نەخۆشخانە ھەردووکیان گیانیان لەدەستدا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…