17/10/2019

وردەكاریی كوژرانی ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەكەیان بڵاو دەكرێتەوە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

شەوی رابردوو ئامانج بابانی و لانە محەمەد كە ھەردووكیان رۆژنامەنووس بوون و لەکەناڵەکانی NRT وKurdsat کاریڵن دەکرد، لەگەڵ منداڵەكەیان کەتەمەنی تەنها سێ ساڵ بوو، لە سلێمانی كوژران. پۆلیسی سلێمانیش رایدەگەیەنێت “بەپێی لێكۆڵینەوەكان رووداوەكە خۆكوژیی بووە و ئەمڕۆ وردەكاریی لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكەنەوە”.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “شەوی رابردوو روداوێکی دڵتەزێن لە بەرامبەر تەرمیناڵی شارەزوور لە شاری سلێمانی روویداو بووە ھۆی گیان لەدەستدانی سێ کەس بەناوەکانی (ئامانج محەمەد نوری لە دایکبووی 1979،  لانە محەمەد ساڵح لە دایکبووی 1990، ھامۆ ئامانج محەمەد تەمەن سێ ساڵ).

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: “لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ھێزەکانی پۆلیس، رووداوەکە خۆکوژیی بووەو ئەمڕۆ وردەکاریی رووداوەکە بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…