22/08/2019

رۆژی فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەڵەبجە دیاریی كرا

برادۆست میدیا ـ هەڵەبجە

رۆژی فرۆشتنی چەند ژمارەیەکی نایابی ئۆتۆمبیل بەشێوەی ئاشکرا رگەیەندرا، داواشدەکرێت ژمارە ۱ نەفرۆشرێت.

لە كۆبونەوەی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و لیژنه‌ی باڵای فرۆشتنی ژماره‌ نایابه‌كانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، كە تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌ و نوێنه‌ری داواكاری گشتی وه‌ك چاودێر ئامادەی بوون، ڕۆژی 2019/9/16 دیارییكرا تا تابلۆكانی ژماره‌ 1-9  بخرێته‌ زیادكردنی ئاشكراوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیاردراوە رێكارەكانی فرۆشتنی تابلۆكان به‌ پێی یاسای ژماره‌ 32ی ساڵی 1986 بێت.

لەئێستادا داواکاری زۆر هەیە کە ژمارەی 1988 نەفرۆشرێت وەک رێزێک لە شەهیدانی ئەو شارە، هەروەها بڕیاردراوە بەشێوەی ئاشکرا ژمارە یەک تا نۆ بفرۆشرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…