14/09/2019

هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستیپێكرد

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی دەستیپێكرد، ۱٥ کەسیش خۆیان بۆ پۆستی رێكخەری گشتی  و ئەندامی خانەی راپەڕاندن کاندیدکردوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هەریەکە لە عومەر سەید عەلی و شۆرش حاجی خۆیان بۆ رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كاندید كردووە.

هاوكات ١٣ كەسیش بۆ شەش ئەندامی خانەی راپەڕاندن كێبڕكێ دەكەن، ئەوانیش،” عەدنان عوسمان و زمناكۆ جەلال خۆیان بۆ سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدول وەفا كاندیدی كاروباری باژێروانەكانن، دەرباز محەمەد و گەیلان شێخ عومەر كاندیدی كاروباری ژوورەكانن، جەلال جەوهەر كاندیدی كاروباری فراكسیۆنەكانە،  برزۆ مەجید، مونیرە عوسمان، عومەر حەمە حوسێن، قارەمان قادر كاندیدی سكرتێری كاروباری خەڵكن.

بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە  كاوە عەبدوڵا و ئاوارە سلێمان، كشاونەتەوە لە خۆكاندیدكردن بۆ سكرتێری كاروباری خەڵك.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…