13/09/2019

دزێکی دەوڵەمەند و کارامە لەهەولێر دەستگیردەکرێت

برادۆست میدیا ـ هەولێر

پۆلیسی هەولێر دزێك دەستگیردەکات كە بەبەهای زیاتر لە 110 هەزار دۆلار شیری گرانبەهای دزیوە، وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش رایدەگەیەنێت، ئەم كەسە دەوڵەمەندە و پێشتریش لە ئەڵمانیا و بریتانیا و فەرەنسا گیراوە.

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یاند: هێزەكانی پۆلیس توانیویانە كەسێك لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل دەستگیربكەن كە تۆمەتباربوو بە دزیكردن لە زنجیرە ماركێتێكی گەورە”.

وتیشی،”ئەو كەسەی دەستگیركراوە بەپێی بەڵگەكان لە ساڵی 2016 ەوە بەردەوام و بە قۆناغ رۆژانە سه‌دان قوتوى شیرى گرانبه‌هاى لەو زنجیرە ماركێتە دزیوه‌، بەڵام لەبەرئەوەی ساڵی 2017 سیستمی ئەو زنجیرە كراوەتە داتابەیس، بۆیە دوو ساڵە دزیەكەی ئاشكراكراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتبارەكە كەسێكی دەوڵەمەندە، ماوەی دوو ساڵە خۆی لە هێزەكانی پۆلیس دەشارێتەوە، چوارجار لە هێزەكانی پۆلیس هەوڵمانداوە دەستگیری بكەین بەڵام رایکردوە، تا ئێستا توانیومانە دەستبگرین بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا كە لەكاتی هەڵاتنی بەجێی هێشتوبون”

وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر راشیگەیاند، ” ئەم كەسە دزێكی كارامە بووە، پێشتر لە ئەڵمانیا و بریتانیا و فەرەنسا گیراوە و تاوانی ئەنجامداوە، بۆیە هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی كاتی زۆری ویست و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا بە تونی روبەروی هێزەكانی پۆلیس بوەتەوە”.

هۆگر عەزیز راشیگەیاند،”ئەو كەسە بەبەهای 110 هەزار و 600 دۆلار شیری دزیوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەشی دەستی بەسەرداگیراوە هەریەك لە لاندگرۆزه‌ر مۆدیل 2013، كامرى مۆدیل 2009، مازداى مۆدیل 1991و بى ئێم دەبلیو مۆدیل 1993، بە وتەی خۆشی گوایە بەهۆی هەژارییەوە ئەو كارەی كردوە”.

راشیگەیاند،”تۆمه‌تباره‌كه‌ تەمەنى 42 ساڵه‌ و به‌پێى مادده‌ى 443ى یاساى سزادانى عێراقى لە ئێستادا بەندە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…