13/07/2019

ئاگاداریەک بۆ هاوڵاتیان سەبارەت بە كارتی نیشتمانی

برادۆست میدیا ـ هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتیانەی كە بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی‌ نیشتیمانیان تا ۲۲ی تەموزە، لە ‏‎رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە دەتوانن سەردانی‌ ئەو فەرمانگانە بكەن، كە مامەڵەی‌ كارتەكەیان لێ كردوە بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی هەولێر لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاندووە، كارتی نیشتمانی ئەو هاوڵاتیانە گەراوەتەوە، كە لەبەرواری 2019/4/16 تا 2019/4/22 مامەڵەی كارتی نیشتیمانیان كردووە، دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بكەن لە رۆژانی یەكشەمە تا پێنج شەمە لە كاتژمێر (2)ی پاش نیوەرۆ تا وەكو (6)ی ئیوارە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانی.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاووڵاتیان دەتوانن لەم دوو (pdf) خوارەوە ناوی خۆیان بدۆزنەوە ، وە پێویستە هاووڵاتیان ئەم پێداویستیانەی خوارەوە لەگەل خویان بهێنن.

1-رەگەزنامەی عێراقی(أصلی)

2-پێناسەی باری شارستانی(أصلی)

3-وە صلی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی

كارتی نیشتمانی رۆژهەڵات (شرق)

https://drive.google.com/open…

كارتی نیشتمانی رۆژئاوا (غرب)

https://drive.google.com/open…

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…