11/07/2019

كەسێك دراوسێیەكی خۆی دەكوژێت

برادۆست میدیا ـ هەولێر
کەمێک پێش ئێستا گەنجێک لە گەڕەكی هاوکاری هەولێر دراوسێیەکی خۆی دەكوژێت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس دەكات.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، “ئەمشەو پێنجشەممە کاتژێر ٨:۳۰ خولەک لە گەڕەكی هاوكاری، گەنجێک تەقەی لە کەسێک کردوە بەناوی (دیار جەوهەر) لەدایکبوی ساڵی ۱۹۷٥و كوشتویەتی و دواتر خۆشی رادەستی پۆلیس كردوە و لە ئێستادا دەستبەسەرە”.

عەزیزی راشیگەیاند، روداوەكە لە ناو ئۆتۆمبێلدا رویداوە و بەهۆی كێشەی دراوسێیەتی و كۆمەڵایەتیەوە رویداوە و لە ئێستاشدا پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…