03/07/2019

لەهەولێر چەندین شوێن داخران

زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ هەولێر

لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد پشکنین وبەدواداچوون بۆ ۱۲ کۆگای خۆراک وخواردەمەنی کرا

ئەمڕۆ چوارشەمە ۳ تەموزی ۲۰۱۹ لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ٦ پشکنین وبەدواداچوون بۆ ۱۲ شوێن ئەنجام درا

لیژنەکە ئەوەی ڕاگەیاند ئەو شوێنانەی بەدواداچونیان بۆ کرا بریتی بون لە کۆگا و کۆمپانیای خۆراک وخواردن

شایانی باسە لێژنه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکرد لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران بەهۆی پابەند نەبوونیان بەمەرج و ڕێنماییەکان چوار کۆگا داخران ٨ کۆگای تریش هۆشداریان پێدرا

ده‌شڵێن مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاولاتیانە،

له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هاتووه‌ بە پێی ئەو ڕێنمایانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراون هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لەوەی شوێنەکانیان دادەخرێن دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن.

لێژنه‌كه‌ هاولاتیان لەوە ئاگادار دەکاته‌وه‌ كه‌ بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…