07/04/2020

11 گەڕەكی هەولێر كەرەنتین كران

هەولێر

بەبڕیاری حکومەتی هەرێم، لەبەر زۆری ژمارەی تۆماركردن بە حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، 11 گەڕەكی شاری هەولێر لە ئەمڕۆ رێكەوتی 7 ی 4 ی 2020 ەوە كەرەنتین كراون.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاوكردوەتەوە، “هەرەیەكە لە گەڕەكەكانی (كانی گەنی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، كارێزان، زانكۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی)، کەرەنتین کران.

تائێستا 285 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 105 كەسیان چاكبوونەتەوە و 3 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…