29/01/2020

هەولێر: بەھۆی تەقینی تانکی گاز هاوڵاتیێک بەسەختی برینداربوو

زەید سورچی

برادۆست میدیا

لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، وەستایەک لەکاتی لەحیمکردنی تانکی گاز، بەرمیلەکەی پێداتەقیەوە و بەسەختی برینداربوو.

سەرچاوەیێک لە کەمپی کەورگۆسک بە برادۆست میدیایی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا دانیشتووی کەمپی کەورگۆسکە لەکاتی لەحیمکردنی تانکی گازدا تانکیەکەی پێدا تەقیووەتەوە و بە سەختی برینداربوو.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکرد ، برایندارەکە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرکرا ئێستا لە ژێر چاودێری چری پزیشک دایە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…