16/01/2020

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە قونسڵی گشتی ژاپۆن و بەرپرسی ڕێکخراوی شنەبایی ئاشتی ژاپۆنی کرد

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.1.16 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەدیوانی پارێزگا پێشوازی لە قونسڵی گشتی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر و بەرپرسی ڕێکخراوی شنەبایی ئاشتی ژاپۆنی لە کوردستان کرد.

لەسەرەتای دیدارەکەدا دوای ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەسەر پرۆژە و هەماهەنگی و کاریی هەردوولا، د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سوپاسی قونسڵی گشتی وڵاتی ژاپۆنی بۆ هەموو ئەو هەماهەنگی و هاوکارییانەی کرد کە لەهەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کردوویانە، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی بەرپرسی ڕێکخراوی شنەبای ئاشتی ژاپۆنی لەکوردستان کرد بۆ تەواوی ئەو کار و چاڵاکی و پرۆژانەی کە بۆ ئاوارە و پەنابەران ئەنجامیانداووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

لەلایەن خۆیانەوە قونسڵی گشتی وڵاتی ژاپۆن لە هەولێر و بەرپرسی ڕێکخراوی شنەبایی ئاشتی ژاپۆنی لەکوردستان سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیان کرا و ئامادەیی تەواوی خۆشیان نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک و پێویستیەک بۆ خزمەتی دۆخی ئاوارە و پەنابەران و هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…