15/01/2020

سەرۆکی حکومەت و شاندێكی باڵای بەریتانیا کۆبوونەوە

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/1/15  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ سێر جۆن لۆریمەر راوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جەیمس سۆرۆنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوون، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

جەخت لە هێورکردنەوەی بارودۆخی عێراق و چارەسەکردنی کێشەکان بە رێگای دایەلۆگ کرایەوە. هەروەها ئاماژە بەوە درا کە شەڕی داعش کۆتایی نەهاتووە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی  تیرۆر.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…