12/09/2019

هەولێر: ئەمڕۆ پارێزگاری نوێی هەڵدەبژێردرێت

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و پارێزگاری نوێی پارێزگاکە هەڵدەبژێردرێت، ئەوەش دوای ئەوەی نەوزاد هادی پارێزگاری شارەکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە نوسراوێکدا ئاگاداری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکەی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۲ی ئەیلولی ۲۰۱۹، ئامادەبن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە و دەنگدان لەسەر کانیدی پارێزگاری هەولێر.

هاوکات کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “بەگوێرەی ماددەی یەکەم لە بڕگەی یەکەم لە هەمواری یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچوە، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پێشنیازی د. فرسەت سۆفی دەکەین بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…