17/10/2019

کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

برادۆست میدیا

دوێنێ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەکی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بە دەستپێشخەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و بە ئامادەبوونی، هەریەک لە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆسرەت رەسوڵ، رێکخەریی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەڵاحەددین بەهائەددین، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان عەلی باپیر، سکرتێری پارتیی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، باپیر کامەلا، سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان، عەبدولقادر بازرگان، ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقی، ئایدن مەعروف، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەھرێن رۆمیو هەکاری بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند و دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، راوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دلشاد شەهاب لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا تیشکی خستە سەر ناوەڕۆکی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە و رایگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەیەکی دەوری بەڕێوەدەچێت.

دلشاد شەهاب گوتی: “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەسەر داوای فەرمیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بوو، بۆ هەڵسانگاندنی دۆخی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتیی بوون لە باسکردنی چۆنیەتی یەکخستینی تواناکانی ناوخۆمان بۆ ئەوی لە پرسە نیشتمانییەکان بە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات راوێژ لەگەڵ یەکتر بکەین و یەک هەڵوێستی بنوێنین و سەرجەم ئامادەبووان بە پێوسیتیان زانی ئەم کۆبوونەوانە بە شێوەیەکی دەوری بەڕێوەبچێت و سکرتاریەتێک ئامادەبکرێت بۆ بەڕێووەچوونی کارەکان”.

دلشاد شەهاب گوتیشی: “لە کۆبوونەوەکەدا داواکرا تواناکانی هەرێم یەکبخرێت و فیدراسیۆنێک لە پۆستە کوردستانییەکان لە بەغدا پێکبهێندرێت و داوای مافەکانی گەلی کوردستان بکرێت لەسەر ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارە هەرێم و بابەتەکانی دیکە و هەر چییەکی کوردستانی لە بەغدا هەیە و کۆیبکاتەوە لەژێر چوارچێوەیەکی فیدراسیۆنی یەکگرتوو کارەکان بکات”.

دلشاد شەهاب گوتیشی: “تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەو دۆخە ئاڵۆزەی لە سووریا هەیە، لەمبارەیەوە هەڵسەنگاندنێکی واقعیانە کرا و هەموو کۆکبوون لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆکبوون لەسەر ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێم وەکو قەوارەیەکی یاسایی، شەرعی و نیشتمانی ببێت بە کۆکەرەکەوەی سەرجەم را و بیروبۆچوونەکان”.

دلشاد شەهاب گوتیشی: “هەموو تواناکانی هەرێم بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی حاڵەتی شەر کۆتایی پێبێت، داوای چارەسەری ئاشتییانە و گرتنبەری رێگای گفتوگۆ و زامنکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کە لەژێر هەڕەشەی شەڕدان و تەئکید لەوەکرایەوە کە هەرێم ئامادەیی خۆی دەربڕیووە کە تواناکانی خۆی بخاتەگەر بۆ هاوکاریکردنی ئەو دۆخەی لە سووریادا هەیە”.

هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رۆژ نوری شاوەیس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: “کۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو، ماوەیەکی زۆرە سەرکردە و کەسایەتی حزبەکان کۆنەبوونەتەوە، بەتایبەت لەم دۆخە دەستپێشخەرییەکی زۆر بەجێیە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگەوازی بۆ ئەم کۆبوونەوە کردووە و سەرجەم حزبەکان ئامادەبوون، باسی دۆخی هەرێمی کوردستان و بابەتی بەغدا و دۆخی سووریا کرا”.

رۆژ نووری شاوەیس گوتی: “ئەنجامی کۆبوونەوەکە ئەوەبوو کە ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەیەکی دەوری بەڕێوەبچێت و بۆچوون ئاڵوگۆڕ بکرێت و ئەم کۆبوونەوەیە وەک سەرۆکایەتی هەرێم دەستنیشانی کردووە کە ئەولەویەتی یەکەم بەرژەوەندی باڵای هەرێمی کوردستان دەبێت”.

ئەنادۆڵۆ

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…