12/07/2019

کارکردن لە شەقامی ۱٥۰ مەتری بەردەوامە و دواقۆناغی شەقامی ۱۲۰ مەتری تەواو دەکرێت

برادۆست میدیا ـ هەولێر

کارکردن لە دواقۆناغی شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر دەکرێت و کارکردن لە شەقامی ١٥٠ مەتریش بەردەوامە و لە قۆناغی یەکەمدا ١٤ کیلۆمه‌ت تەواو دەکرێت و کاری زۆر باشیشی لێ کراوە.

سەرتیپ قادر، سەرپەرشتیاری ھەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر رایگه‌یاند، “کارکردن لە شەقامی ١٢٠ مەتری بەردەوامە و ئێستا دواقۆناغی شەقامەکە دروست دەکرێت، کە تەنھا ٩ کیلۆمه‌تری ماوە، ئەویش تا کۆتاییی ئەمساڵ تەواو دەکرێت و جادەکە ھەمووی بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.”

سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی لەسەر شەقامەکە و لە شوێنی سەوزاییی جادەی ١٢٠ مەتری بەنزیخانە دروست کراوە سه‌رتیپ قادر وتی: “ئەو دەنگۆیەی بڵاو کراوەتەوە بە ھیچ شێوەیەک ڕاست نییە و ھیچ شوێنێکی شەقامەکە نەکراوەتە بەنزیخانە و ئەوەی بڵاو کراوەتەوە دەنگۆیە و ھیچ بنەمایەکی نییە.”

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ” کاری دروستکردنی شەقامی ١٥٠ مەتریش بەردەوامە و لە یەکەم ھەنگاویشدا ١٤ کیلۆمه‌تر دروست دەکرێت و تا ئێستاش کاری باشیان لەسەر ڕێگای بەحرکە-ھەولێر تاوەکو ھەولێر-کۆیە کردووە و جگە لەوەش، پردێک لەسەر ڕێگای ھەولێر بۆ شەقڵاوە دروست دەکرێت کە پردێکی زۆر گەورەیە و کاری باشیشی تێدا کراوە و بەردەوامیش دەبن تاوەکو کارەکان تەواو دەکرێت.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…