11/04/2020

حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

هەولێر

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی “مستەفا سەلیمی” کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنوری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا رویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە”.

عادل، ئاماژەی بەوەشکردوە، “بۆ بەدواداچونی ئەم بابەتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سزای لە سێدارەدان بەسەر مستەفا سەلیمی، بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی سەقز جێبەجێکرا، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە.

مستەفا سەلیمی لە رۆژانی رابردو لە كاتی راپەرین لە بەندیخانەی شاری سەقز لەگەڵ زیاتر لە 70 بەندكراوی دیكە لەو بەندیخانە هەڵاتبو، دواتر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەر كرابو.

مستەفا سەلیمی خەڵكی ئاوایی ئیلوی سەقزە، بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر پایگای ئیرانشای سەقز و كوژرانی ئەندامێكی سوپای پاسداران لە شاری نەهاوەند تۆمەتباركراوە، حوكمی 15 ساڵ بەندكران و سێدارەی بە سەردا سەپێندرا.

سەلیمی ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوە دوایی جیابونەی لەو حیزبە گەڕاوەتەوە شاری سەقز.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…