03/08/2019

هاوڵاتییەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

برادۆست میدیا

لە قەزای كەلار تەرمی هاوڵاتییەكی تەمەن ٥٨ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەو پۆلیسی گەرمیانیش ئاشكرایدەكات، هاوڵاتییەكە لەناو ماڵەكەی خۆیدا، خۆی خنكاندووە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەگەڕەكی سەركەوتنی قەزای كەلارەوە هاوڵاتیەك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار كەبەهۆی خنكانەوە گیانی لەدەستدابوو.

پۆلیسی گەرمیان رونیشكردوەتەوە، بەوتەی كەسوكاری ئەو هاوڵاتیە بەناوی (حسن محمد علی) لەدایكبووی ۱۹٦۱ و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەتەنها لەماڵەوەبوە و خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەشكردوە، لەئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەرچۆنێتی و هۆكاری ڕوداوەكە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…