15/08/2019

بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە ۹ كەس برینداردەبن

برادۆست میدیا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای زەڕایەن – دەربەندیخان رویدا و بەو هۆیەوە ۹ كەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، كاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، روداوێکى هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان (زەڕایەن ــ دەربەندیخان) لە نزیک گوندی میرەدێ رویدا و بەو هۆیەوە ۹ كەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە كە پاش گەیاندنى بریندارەکان بەبەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گەشتی شەهید رەئوف بەگ، فریاگوزاری سەرەتایی بۆ سەرجەمیان ئەنجامدراوە و  پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…