30/09/2019

نەجمەدین كەریم سوورە لەسەر دروستكردنی لیستەكەی

برادۆست میدیا

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری دوورخراوەی كەركوك سوورە لە سەر دروست كردنی لیست بۆ كەركوك و بۆ ئەوەش لە چەند شوێنێك رایگەیاندووە پشتیوانی چەند حزبێكی ناو لیستە كوردستانیەكەی هەیە. 

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری دوورخراوەی كەركوك، لە ماوەی رابردوو سوربونی خۆی لە دروستكردنی لیستێك بۆ پارێزگای كەركوك دەربڕی لە چەند رۆژی رابردووشدا لە دانیشتنێكدا وتویەتی لیستەكەم دروست دەكەم  پشتیوانیشم زۆرە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێكی سیاسی بهێنێت.

هەرچەندە ناوبراو ناوی نەهێناوە بەڵام بەشێك لە كادرانی ناوچەیی پارتی ئاماژەیان بەوە كردووە ئەوان دەنگ دەدەن بە لیستی نەجمەدین كەریم ئەگەر پارتی لەگەڵ لیستی حزبە كوردیەكان بەشداری بكات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…