12/09/2019

نێچيرڤان بارزانى: عێراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به‌ وه‌به‌رهێنانى بيانييه‌

برادۆست میدیا ـ هەولێر

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌ هاتنى سه‌رمايه‌ و وه‌به‌رهێنانى بيانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/9/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، هه‌ردوولا هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌رژمێريى گشتى له‌ عێراق و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كانيان له‌م پرۆسه‌يه‌دا، تاوتوێ كرد.

ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى بودجه‌ى گشتيى عێراق بۆ ساڵى داهاتووى 2020 و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى تيرۆر، به‌تايبه‌تى پارێزگاى مووسڵ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌مباره‌يه‌وه‌ نراون، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…