01/08/2019

زانیاری تازە لەبارەی هێرشەكەی داعش بۆ سەر هێزەكانی ئاسایش لەگەرمیان

برادۆست میدیا ـ گەرمیان

شەوی رابردوو هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان، هێرشێكی چەكدارانی داعشیان بۆ سەربازگەیەكی ناحیەی كوڵەجۆ تێكشكاند.

یەعقوب یوسف، بەرێوەبەری ناحیەی گوڵاڵە رایگەیاند، شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش به‌هاوه‌ن په‌لاماری بازگه‌یه‌كی کۆکس ی هێزه‌كانی ئاسایشیان دا له‌سنوری كوڵه‌جۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزه‌كانی ئاسایش لەبازگەكە به‌توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه‌و پاشه‌كشێیان  بەوچەكدارانەی داعش كردە.

وتیشی، له‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا چوار كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش برینداربوون.

لەئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان له‌ئاماده‌باشیدان و كوڵه‌جۆ له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…