23/01/2020

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەکات.

برادۆست میدیا ـ هەولێر

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020/1/23، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەلعوبەیدی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی لە بواری وەرزشی کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ئاستەنگە سیاسیەکان نەبنە رێگر لە بەردەم بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەتایبەتی بەشداری زیاتری هەرێمی کوردستان لە چالاکیی وەرزشیی عێراقی و نێودەوڵەتیدا.

وەزیری وەرش و لاوانی عێراق ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە وەرزشییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی زیاتری چالاکییەکان لەو بوارەدا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…