23/08/2019

مێرمنداڵێك لە بەنداوی سماقوڵی دەخنكێت

برادۆست میدیا

كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مێرمنداڵێكی تەمەنی ۱۷ ساڵی دانیشتووی هەولێر لە ئاوی بەنداوی سماقوڵی خنكا.

گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە ڕاگەیاند، كاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ مێرمنداڵێك كە دانیشتوی شاری هەولێرەو لە بنەڕەتدا خەڵكی سماقوڵییە، لە بەنداوی سماقوڵی خنكاو دوای دوو كاتژمێر تیمەكانمان توانیان تەرمەكەی دەربهێننەوە.

گۆران ئەحمەد وتیشی،”ئەو مێرمنداڵە ناوی “یوسف خەتاب عەمرە”ەو ۱۷ ساڵ بووە، لەئێستادا رەوانەی پزیشكی دادی كۆیە كراوە، دوای توێكاری رادەستی كەسوكارەكەی دەكرێتەوە.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…