17/07/2019

میدیای پەکەکە؛ گیانلەدەستدانی فەرماندەیەک و چوار گەریلای راگەیاند

برادۆست میدیا

کەمێک پێش ئێستا، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە و چوار گەریلای دیکەی راگەیاند کە لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ جوارشەممە کۆمیتەی پشتیوانیی لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە گیانلەدەستدانی پێنج گەریلای راگەیاند و پەیامی بۆ خانەوادەکانیان نارد، یەکێک لەو گەریلایانەش سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکەیە.

ناوی ئەو گەریلایانەی گیانیان لەدەستداوە

– سەرحەد ئەمانوس ڤارتۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە

– سینانی سور (عەلی ئاکتاش)

– ناڤدار سنگەر(میکایل ئۆزدەمیر)

– سەرحەد شەفەک (ڤەهیپ تەکین)

شیار فەرشین (جەلال ئۆزتورک)

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…