29/09/2019

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا

برادۆست میدیا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە روداوێکی هاتوچۆدا لە قەڵادزێ شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستداوە.

رگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۹ی ئەیلول لە ناو شاری قەڵادزێ لەسەر شەقامی گشتی گەڕەکی ئاشتی ڕوداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر لە جۆری کیا و ماتۆڕسکیلێک رویدا لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی ( س،ح،ح ) تەمەن 20 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی شاری قەڵادزێیە لە گەڕەکی ڕاپەڕین، دوای ئەوەی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ ئەنجامدار ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پۆلیس دەڵێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری بەرهەڵگرەکەش بەناوی ( ع،و ) تەمەن 40 ساڵ دانیشتوی شاری قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بەپێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیرا و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…