12/02/2019

لە قەزایی سۆران بەھۆی سەرپێچی ژمارەیەك دوكان داخران 

سیروان برادۆستی

لیژنەی ئابووریی دەڤەری سۆران، لە ھەڵمەتێكی بەرفراواندا لەنێو سەنتەری بازاڕی قەزاكە ،بەھۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییە تەندروستییكانی لیژنەكە، ژمارەیەك دوكانیان داخست و رێنماییش بە ژمارەیەك خاوەنی شوێنەكان درا، بۆ پابەندبوونی زیاتر بە ڕێنماییەكان.

لیژنەكە پشكنین بۆ 15 شوێن ئەنجامدا، كەوا پێكھاتبوون لە خواردنگە و چایخانەی بێ مۆڵەت و گەسفرۆش و نانەوانخانە، لەئەنجامی گەران و پشكنیندا ، بەھۆی ئەنجامدانی سەرپێچی 5 شوێن داخران و ڕێنمایش بەشوێنەكان درا.

ھەروەھا چەند خاوەن دوكاندارێك ، بەمەبەستی سزادانیان بەپێی یاسا بانگێشتی لیژنە كران.

 شایەنی باسە بۆ گرینگی دانی زیاتر ، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و تەندروستی ھاوڵاتیان، لیژنەكە بەردەوام پشكنین دەكات بۆ سەرجەم بازاڕی سنورەكە ، ھەر شوێنێك پابەندی رێمایەكان نەبێت ، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگرێتە بەر ، بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو سكاڵایانە دەكرێت كە ڕۆژانە ئاراستەی لیژنەكانی ئابووریی قایمەقام دەكرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…