17/01/2020

لە سلێمانی پاقلەفرۆشێک گیراوەی حەبی کردووەتە ناو پاقلەی کوڵاو

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامییەتی سلێمانی پاقلەفرۆشێکیان ئاشکراکردووه کە بۆ هەر مەنجەڵێک پاقلە بڕی ١٢ حەبی پاراسیتۆڵی تێکردووە و بەقسەی خۆی بەو شێوازە ئاسانتر دەکوڵێت.

بڕی حەبەکان رەنگە بەلای هەندێک کەسەوە کەمبێت یان کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک نەبێت، بەڵام لەڕووی زانستی دەرمانسازییەوە ئەگەر کەسێک دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ وەربگرێت نابێت هیچ بەرهەمێکی دیکە وەربگرێت کە پاڕاسیتامۆڵی تێدابێت.

لەڕووی دەرمانسازییەوە؛ دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ نابێت بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە هەستەوەرییان بە دەرمانەکە هەیە، هەروەها ئەوانەشی کە نەخۆشیی جگەریان بە پلەی مەترسیدار هەیە.

دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ دەبێت بەئاگادارییەوە بەکاربهێنرێت لە؛
١. سستیی جگەر
٢. سستیی گورچیلەکان
٣. فەنیل کیتۆن یوریا (PKU)
٤. کەمخۆراکەکان
٥. ئاڵوودەبووان بە ماددە کهولییەکان

دەرمانی پاڕاسیتامۆڵ وەک ئازارشکێن لە ئازاری کەم و مامناوەند و هەروەها بۆ کەمکردنەوەی پلەیگەرمی لەش لە حاڵەتی “تا” بەکاردەهێنرێت، پاڕاسیتامۆڵ یەکێکە لە دەرمانە زۆر باوەکان کە لەسەرانسەری دنیادا بەکاردەهێنرێت

بەداخەوە، پێویستە بۆ هەموو شتێک بە هاونیشتیمانییانمان بڵێن بەئاگادارییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو بابەتێکی خۆراکیی و دەرمانسازیی بکەن.

دەستخۆشی لە لیژنەکانی تەندروستی و قایمقامییەت دەکەین لە هەموو پارێزگاکان کە وەک سەربازی ون کارەکانیان دەکەن، بەهیوای کاری زیاتر، ئێمە و هاونیشتیمانییان پشتیوانتانی، بەردەوامب.

وەرگیراوە لە د.عیسا ئال عیسا لە کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…