06/08/2019

لەرۆژانی جەژندا پێشبینی دەکرێت سەرووی ٥٠٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سۆران بکەن

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا – سۆران

لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان،بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران ئامادەكاری خۆی دەكات بۆ ھاتنی گەشتیار بۆ سنووری قەزاكانی سۆران و چۆمان و رواندز و مێرگەسۆر .

بارزان محمد،بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ،بە برادۆست میدیا راگەیاند:”ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پێشوازی كردن لە گەشتیاران لە شوێنە گەشتیاریەكانی دەڤەرەكەمان ، بە ھەماھەنگی ھەموو دام و دەزگاحكوومیەكانی ناوچەكە پلانەكەمان جێ بەجێ دەكەین بۆ رۆژانی جەژنی قوربان .

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران گوتیشی،دیارترین ئەو شوێنانەی گەشتیارین لە سنورەكەمان بریتین: گەلی عەلی بەگ ، بێخاڵ ، جوندیان ، سەكران ، چیای كۆرەك ، شنگلبانە ، رواندز ھەندێك شوێنی تریش .

دەشڵێ،پێشبینی دەكەین ٥٠٠٠ ھەزار گەشتیار لە ناوەراست و باشوور و خوارووی عێراق و وڵاتانی بیانی بۆ رۆژانی چەژنی قوربان سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن.

ساڵانە بە ھەزاران گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەكانی قەزای سۆران دەكەن بەمەبەستی بەسەر بردنی كاتێكی خۆش ئارام لە شوێنە گەشتیارییەكان .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…