22/11/2019

له هەریر کچێک تووشی نەخۆشیێکی دەگمەن بووە

زەید سورچی

برادۆست میدیا

ئاوات صباح حسین ، کچێکی تەمەن ۲۲ ساڵە و پیشەى قوتابیە لە قۆناغی سێیەمی کۆلێژی زانست بەشی فیزیا دانیشتووى ناحیەی هەریرە ۲۲ ساڵە تووشى نەخۆشییەکى دەگمەن بووە .

ئاریان صباح خوشکی نەخۆشەکە تایبەت بە برادۆست میدیایی راگەیاند، خوشکم لە تەمەنی شەش مانگیەوە تووشی ئەم نەخۆشیەبووە سەرەتا گرێیەکی بچووکی لە دەست هەبوو له موسل نەشتەرگەریێکمان بۆ ئەنجامدا پێویستی بە چوار نەشتەرگەری هەبوو بەڵام بەهۆی خراپی لایانی مادی نەمانتوانی نەشتەرگەریەکانی تری بۆ ئەنجام بدەین دواتر نەخۆشیەکە پەرەیسەند تا تەمەنی ۱٨ سالی دەستی ئەستور دەبوو ئەم دەست ئەستوربونەی بوە هۆی گیرانی دەمارەکانی دەستی ئێستاش بەدەست ئەم نەخۆشیە دەنالێنێت بەهۆی بەکارهێنانی حەبی کالسیۆم نەخۆشیەکە لەوە زیاتر پەرەینەسەندووە ئەگەر بەردەوامە نەبێ لەسەر بەکارهێنانی ئەم جۆرە حەبە نەخۆشیەکە زیاتر دەبێ دەست و قاچەکانیشی ئەستور ئەبن.

ئاریان ئەوەشی ڕاگەیاند .بەهۆی ئەم نەخۆشیەوە هەم ژیانی خوشکم هەم ژیانی خانەوادەکەشمان بە بارودۆخێکی قورس تێدەپەری زۆر هەوڵمانداوە بەڵام دکتۆرەکان هیچ چارەسەرێکیان نەدۆزیوەتەووە، تەنها چارەسەری لە دەرەوەی کوردستان هەیە ئێمەش زیاد لەتوانایی خۆمان هەوڵمانداوە ئێستاش هیچ توانایێکمان نەماوە لەبەر خراپی باری داریی ناتوانین بیبەینە دەرەوەی وڵات تا چارەسەری بۆ بکرێ ،داواکارین لە هەموو لایێک بە گشتی و لایانی پەیوەندیدار بە تایبەتی ، هاوکاریمان بکەن

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…